بە گوێرەى ڕاپرسییەک لە چوار هاوڵاتی تورکیا کەسێکیان ناڕازین لە دۆخى ئابووریی وڵاتەکەیان

عەدنان ئەحمەد3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • زۆربەی خەڵکی تورکیا دەڵێن ئابووریی وڵاتەکەیان بە خراپی بەڕێوەدەبرێت.

  • سێ لەسەر یەکی دەنگدەرانی ئاکپارتی لە بەڕێوەبردنی ئابووری ناڕازین.


ڕاپرسییەک لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاریی ئەنقەرە لە بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا کراوە و تیایدا پرسیار لە بارەی سیاسەتی ئابووریی حکومەت کراوە.


ئەنجامى ڕاپرسییەکە

  • %75.7ـی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، گوتویانە ئابووریی تورکیا بە خراپی بەڕێوەدەبرێت.

  • %21.8ـیان شێوازی بەڕێوەبردنی ئابووریی وڵاتەکەیان بە باش ناودەبەن.

  • %2.5ـیشیان بۆچوونی خۆیان دەرنەبڕیوە.

  • %32.3ـی دەنگدەرانی ئاکپارتی، لە بەڕێوەبردنی ئابووریی وڵاتەکەیان ناڕازین و بە خراپ ناویدەبەن.

  • %62.3ـی دەنگدەرانی مەهەپەی هاوپەیمانی ئاکپارتی، سیاسەتی ئابووریی وڵاتەکەیان بە خراپ ناودەبەن.

    ڕاپرسییەکە دەریدەخات، زۆربەی دەنگدەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بەڕێوەبردنی ئابووریی تورکیا بە خراپ ناو دەبەن و زۆرترین ناڕەزایەتیش لەنێو دەنگدەرانی پارتی کرێکاری تورکیادایە، کە 100%ـی دەنگدەرانی ئەو پارتە لە بەڕێوەبردنی ئابووریی تورکیا ناڕازین.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هەڵاوسان لە تورکیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

Loading related news...