میدیاى ئێران: موجتەبا و قالیباف کۆبوونەوە

سامیا حەسەن12 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • یەکەمجارە قالیباف و موجتەبا کۆدەبنەوە، بەڵام هیچ وێنە و دیمەنێکى کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

  • موجتەبا خامنەیى لەو کاتەوەى بووەتە ڕێبەرى نوێى ئێران دەرنەکەوتووە.

  • لە جەنگى ئێراندا قالیباف وەک کەسایەتییەکى کاریگەرى وڵاتەکە ڕۆڵ دەبینێت.


میدیایی ئێرانی بڵاویکردەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵا کۆبووەتەوە.


ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بەگوێرەى میدیاى ئێران:

  • دوایین پێشهاتەکانی جەنگ و دۆخی ئابووری، بەهێزکردنی پێکهاتەی دەسەڵاتی وڵات تاوتوێ کراون.

  • ڕۆڵی پەرلەمان لە پارێزگاری لە یەکگرتووی و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی تاوتوێ کراوە.

  • بژێوی خەڵک و پێشخستنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەر و تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

  • قالیباف، بەرنامە، پڕۆژەی پەرلەمان و ئامادەکارییەکان لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێی جەنگى پێشکەش بە ڕێبەری ئێران کردووە.

ڕێبەر دەرنەکەوتووە

لە دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕێبەری باڵای ئێران تاوەکو ئێستا هیچ وێنە، ڤیدیۆ و تۆمارێکی دەنگی موجتەبا بڵاونەکراوەتەوە، زیاتر پەیامەکانی بەشێوەی نووسراو بڵاودەکرێنەوە.

پێشتریش بانگەشەى ئەوەى کراوە لەگەڵ پزیشکیان کۆبووەتەوە، بەڵام هیچ وێنە یاخود ڤیدیۆییەک بڵاونەکرایەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فاینەنشیاڵ تایمز: ترەمپ ڕێگریی لە هێرشێکی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە

سامیا حەسەن

Thu Oct 22 2026

Loading related news...