
هەڕەشە لەسەر ناوچەى زەهرانە.
ئارامکۆ بە کارمەندانی ڕاگەیاندووە لە دوورەوە کارەکانیان ڕاپەرێنن.
یەکەمین چۆڵکردنى ئارامکۆیە لە دواى دەستپێکى جەنگى ئێرانەوە.
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە دەست کەناڵ8 گەیشتووە، ئاژانسەکە لە زاری شەش کەسی ئاگادارەوە لە ناو کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە، دوای چەندینجار بە ئامانجگرتنی لە لایەن حوسییەکانەوە، کە کوژرانی چەند کارمەندێکی لێکەوتەوە و زیانی زۆر بەر بارەگا سەرەکییەکەی کەوت، کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، کە گەورەترین کۆمپانیای بواری نەوت و سووتەمەنییە، داوای لە کارمەندەکانی کردووە، بارەگاکە چۆڵ بکەن و لە دوورەوە کارەکانیان ڕاپەڕێنن.
ناوەندێکی گەورەی بەڕێوەبردنی کارووباری سووتەمەنییە.
یارمەتیی گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوتی جیهان دەدات.
سەرپەرشتی ئامێرەکانی دەرهێنانی نەوت لە ئاو و وشکانی، پاڵاوگەکان، تێرمیناڵەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەزاران کیلۆمەتر بۆرییەوە دەکات.
تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە ڕاستەوخۆ چۆڵکردنی بارەگا سەرەکییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
ڕوون نییە کە هۆکاری چۆڵکردنەکە چییە.
دوای دەستپێکردنی گرژییەکانی یەمەن، چەندینجار کۆمپانیای ئارامکۆ لە لایەن حوسییەکانەوە بە ئامانجگیراون و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
"یەکێکیان بۆ مەدینە هەڵدرا بوو" حوسییەکان بە درۆن هێرشیان کردە سەر سعودیە
حوسییەکان و سعودیە هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی یەکدی دەکەن





