هاتیمئوغوڵڵاری: دۆسیەی گوڵستان دۆکو بەرهەمی قەیوومە
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) لەمیانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، باسی لە دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی "گوڵستان دۆکو" کرد کە شەش ساڵ لەمەوبەر لە دێرسم دیارنەما و ئەمەی وەک بەرهەمی دانانی قەیووم بۆ شارەکە لەقەڵەمدا.
نیشاندانی هەڵەی قەیووم
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لەوبارەیەوە گوتی " ئەو بانگەشانەی لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا ئاشکرابوون، شتێکی سەرلەنوێ بە ئێمە پیشاندا، ئەو هەڵەیەی بە ئێمە پیشاندا کە چەندین ساڵە لەم سەکۆیەوە باسی دەکەین، هەڵەی قەیوومی نیشانداین. قەیووم ڕێکارێکی ئیداریی نییە، قەیووم ڕێکارێکی یاسایی نییە بەڵکو ڕژێمێکە دەستی بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە. ئەو قەیوومەی بۆ دێرسم دانرا، ئێستا لە دۆسییەی تاوانێکی ڕێکخراودا دادگایی دەکرێت".
ڕاپۆرتی لیژنەکە بکرێتە ڕێنیشاندەر
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم داوای لە دەسەڵات کرد، ڕاپۆرتی لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتیی بکرێتە ڕێبەر و ڕێنیشاندەری ئاشتیی سیاسیی و دەسەڵات هەنگاو لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا بهاوێژێت.
هێنانەدی ئاشتییەکی شکۆمەندی
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی " دەسەڵات ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنە پەرلەمانییەکە ئەگەرچی کەموکورتیش بێت، بۆ کردنەوەی رێگەی ئاشتیی سیاسیی وەک ڕێبەرێک پەسەندبکات و لەو رێگەیەوە بەرەوپێشچوون بێتە کایەوە. ئیتر پێویستە هەنگاو بهاوێژرێت تاوەکو هەناسە بێتەوە بە بەر وڵاتدا و ئاشتییەکی شکۆمەندانە بێتە دی".
28/04/2026