کۆشکی سپی: ترەمپ و شی جينگ پينگ کۆکبوون لەسەر ئەوەی دەبێت گەرووی هورمز کراوەبێت
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ هاوتا چینییەکەی، ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی باشیان ئەنجامداوە و تێیدا ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی گەرووی هورمز دەبێت بە کراوەیی بمێنێتەوە، پشتيوانييان لە ئازادی هاتووچۆی وزە کردووە.
گەمارۆى سەر گەرووى هورمز
ئێران لە سێی ئازار و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمريکا و ئيسرائيل بۆسەر وڵاتەکەی گەرووی هورمزی داخستووە، ئەمريکاش لە 13ی نيسانەوە گەمارۆی بەسەر ئەو کەشتييانەدا سەپاندووە کە نەوت و وزە بۆ ئێران و لەو وڵاتەوە دەگوازنەوە، لەم نێوەندەدا چین کاریگەری ڕاستەوخۆی ئەو داخستنەی لەسەرە چونکە هاوردەکاری سەرەکی نەوتی ئێرانە لە گەرووەکەو.
هاوردەى نەوت بۆ چین
زیاتر لە نیوەی ئەو نەوتە خاوەی لە ڕێگەی دەریاوە هاوردە دەکرێت بۆ چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دێت و بە شێوەیەکی سەرەکیش لەڕێگەی گەرووی هوورمزەوە.
کڕینى نەوتى ئەمریکا
بەگوێرەی ڕاگەيێندراوێکی کۆشکی سپی، سەرۆکى چین، ئارەزووی خۆی بۆ کڕینی نەوتی زیاتری ئەمریکی دەربڕیوە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی چین بە گەرووەکە لە داهاتوودا، بەڵام لايەنی چينی باسی لەو بابەتە نەکردووە.
گفتوگۆکانى دۆسیەى تایوان
لە بەرامبەريش دا، کۆشکی سپی لە ڕاگەيێندراوەکەيدا باسی هیچ گفتوگۆیەکی نێوان هەردوو سەرکردەی لەسەر پرسی تایوان نەکردووە، کە بابەتێکی هەستیارە لە نێوان ئەمریکا و چین دا.
ناکۆکییەکانى چین و ئەمریکا
پێشتر شی جینینگ هۆشداری دا لەوەی دەکرێت ناکۆکی لە نێوان چین و ئەمریکادا سەرهەڵبدات، ئەگەر ئەو پرسە بە هەڵە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
14/05/2026