
د. سەڵاحەدین عەبدولقادر، پسپۆڕى کەشناسى بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند ، " بوونى دوو چینى بەرگەهەواى سارد و گەرم و بەریەکەوتنیان هۆکارى دروستبوونى هەورەبروسکەیە و بارانبارینى ئەم مانگە هەمووى هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت.
ئەو پسپۆڕەی کەشناسی گوتیشى ،" تاکە ڕێگەى خۆپارێزى لەهەورەبروسکە نەچوونە شوێنەبەرزەکانە و دووربوونە لە تاوەر و ستوونى کارەبا.
د.سەڵاحەدین عەبدولقادر جەختدەکاتەوە، لەسبەیەوە پلەکانى گەرما ڕوو لەدابەزین دەکەن و ئەم مانگە و مانگى داهاتوو ئەگەرى خۆڵبارینى ناوبەناو هەیە.
دوێنێ هەینى 15ى ئایار بەهۆى هەورەبروسکەوە سێ هاونیشتمانى گیانیان لەدەستدا و سیانى دیکە برینداربوون.
