
سەرۆکوەزیرانى عێراق لە میانى پێشوازى لە کۆمەڵێک کەسایەتى هۆزەکان ڕایگەیاند، ڕژدە لەسەر بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت و ڕێگە بە پێشێلکردنى یاسا نادات.
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، حکومەتەکەى ڕژدە لەسەر بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، ڕێگە بە پێشێلکردنى یاسا نادەن، ڕووبەڕووى گەندەڵى دەبنەوە و سەروەرى عێراق بەهێزدەکەن، پەرە بە پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەدەن لەسەر ئەو بنەمایەى کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانى عێراق بگونجێت.
کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت یەکێکە لە بڕگەکانى بەرنامەى کارى عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەر لە جەژنى قوربان موقتەدا سەدر ڕێبەرى ڕەوتى نیشتمانیی شیعە وەک یەکەم سەرکردە بڕیاریدا کە سەرایا سەلام لە ڕەوتەکەى جیابکاتەوە و داوایکرد پەیوەستبکرێن بە هێزە ئەمنییەکانى عێراق.
هەڵوێستەکەی موقتەدا سەدر بۆ جیاکردنەوەی هێزەکانی سەرایا سەلام و بەستنەوەیان بە دەزگا فەرمییەکانەوە، وەک هەنگاوێکی پاڵپشتیکار بۆ هەوڵەکانی حکومەت لە قەڵەم دەدرێت بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتدا.
