سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى: زەیدى سەرپەرشتى ڕێکارەکانى کۆکردنەوەى چەک لەدەستى دەوڵەت دەکات
سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، فەرماندەى گشتیی هێزەچەکدارەکان خۆى سەرپەرشتى پلانى کۆکردنەوەى چەک لەدەستى دەوڵەت و پلانى یەکخستنى هێزەکان دەکات کە ئەمڕۆ لە سامەڕا دەستى پێکرد.
عەلی زەیدی خۆی سەرپەرشتی پلانی کۆکردنەوەی چەک دەکات
فەریق، سەعد مەعن لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لیژنەیەکى باڵا بۆ کۆکردنەوەى چەک لەدەستى دەوڵەت پێکهێنراوە، عەلى زەیدى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتى لیژنەکە دەکات و ئەمڕۆ لە سامەڕاوە دەست بە هەنگاوەکردارییەکان کرا کە تێیدا هێزەکانى سەرایە سەلام چەکەکانیان ڕادەستى دەوڵەت کرد.
دیاریکردنی چوارچێوەی تایبەت بۆ ڕێکخستنەوە پەیکەری هێزەکان
گوتیشى، لیژنەکە کۆمەڵێک ڕێکارو چوارچێوەى تایبەتى دیاریکردووە بۆ ڕێکخستنەوەى پەیکەربەندى هێزەکان و یەکخستنەوەى تەواوى دامەزراوە ئەمنییەکان.
لە سامەڕا سەرایا سەلام چەکەکانیان ڕادەستکرد
ئەمڕۆ لە سامەڕا دۆسیەى هێزەکانى سەرایا سەلام کە سەر بە ڕەوتى نیشتمانیی شیعەبوون بەسەرکردایەتى موقتەدا سەدر، چەکەکانیان ڕادەستى فەرماندەیی گشتى ئۆپراسیۆنەکانى سامەڕا کرا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا