لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ لە شاخى گۆیژە هەڵمەتێکى پاککردنەوە و نەمام ڕواندن بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە هاوکاریی ژینگەپارێزان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکان و چاندنی نەمام لە شاخی گۆیژە ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ناوچەکە لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە کرایەوە.
هەڵمەتی پاککردنەوە و سەوزکردنی گۆیژە
لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، بە هاوکاریی ژینگەپارێزان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەڵمەتێکی پاککردنەوە و نەمامڕواندنی لە شاخی گۆیژە ئەنجامدا.
زیادکردنی دار و نەمامەکان
شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند؛ لە هەڵمەتەکەی ئەمڕۆیاندا 180 دار سنەوبەر دەڕوێنن، هەفتەی داهاتووش 2000 نەمامی دیکە لە شاخی گۆیژە دەڕوێنن.
پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند؛ پلانیان هەیە بۆ ڕێگری لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و بەزوویی کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە چیای گۆیژە و شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی.
پاراستنی ژینگە ئەرکی هەمووانە
چالاکوانان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی بەشدار لە هەڵمەتەکەش جەخت لە پێویستیی پاراستنی ژینگە و پاکڕاگرتنی دەکەنەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا