
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی گرنگیی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هۆشداری لە دەستبەرداربوون لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەدات و دەڵێت "پڕۆژەیەکی سیاسیی نیشتمانیی سەرکەوتووە و توانیویەتی 3 حکومەتی قورس پێکبهێنێت".
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەکانەوە نووسیویەتی "پێکهێنانی 3 حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی نیشانەی سەرکەوتنی پڕۆژەکەیە لە دروستکردنی سەقامگیری".
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی مانەوەی هاوپەیمانێتییەکەوە جەخت دەکاتەوە "هیچ هۆکارێک نییە بۆ دەستبەرداربوون لە چوارچێوەی هەماهەنگی". گوتیشی "چوارچێوە وەک خۆی دەمێنێتەوە و پارێزگاری لە ناسنامەی خۆی دەکات، بەڵام پێویستی بەوەیە ڕۆڵی خۆی باشتر بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنێت، بەمەرجێک کاریگەری لەسەر جەوهەر و ناسنامەی پڕۆژەکە نەبێت".
