
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو، ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و پێشوازی لە هەنگاوەکانی حکومەتی زەیدی دەکات، بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، پێت هێگسێت لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گفتوگۆیان لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داهاتووی پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتن کردووە.
هێگسێت ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی پابەند دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاگەیێنراوەی هاوبەشەی لە ئەیلوولى 2024 دەرچووە، کە خشتەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانی دیاریکردووە.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، وەزیرى جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئۆپراسیۆنی ئیرادەی بەهێز لە 30ـی ئەیلوولی 2026 کۆتایی دێت.
پێت هێگسێت، پێشوازی لەو دەستپێشخەرییەی حکومەتی عێراق کردووە، کە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەستیپێکراوە.
