کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لە شەنگهای؛ چین بە مرۆڤی ڕۆبۆتئاسا داهاتووی پیشەسازی دەگۆڕێت

شێوە عومەر 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لە شەنگهای چین تیشک دەخاتەسەر هاوکاریی نێوان مرۆڤ و ئامێر. فۆتۆ: AFP
کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لە شەنگهای چین تیشک دەخاتەسەر هاوکاریی نێوان مرۆڤ و ئامێر. فۆتۆ: AFP

کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لە شەنگهای بە نمایشی 300 بەرهەمی نوێ و سەرنجخستنە سەر ڕۆبۆتە مرۆڤئاساکان دەستیپێکرد؛ تێیدا چین تواناکانی خۆی بۆ پێشەنگایەتیکردنی جیهان لەم بوارەدا دەخاتە ڕوو، بە ئامانجی کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و دروستکردنی هاوکارییەکی چڕ لەنێوان مرۆڤ و ئامێرە زیرەکەکاندا.

درەوشانەوەی تەکنەلۆجیای نوێ لە شەنگهای

ڕۆبۆتە مرۆڤئاساکان، لە کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکردی شەنگهای، دەدرەوشێنەوە و شوێنیان بە داهێنانەکانی دیکە لێژکردووە. کۆنفرانسەکە کە لە 17ـی تەمموز دەستیپێکردووە، تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی چین بۆ زیادکردنی ژیریی دەستکرد بۆ ئەو ئامێرانەی توانای کارکردنیان شان بە شانی مرۆڤ هەیە.

نمایشی کارامەیی ڕۆبۆتە نوێیەکان

بەگوێرەی ڕێکخەران، لە کۆنفرانسەکەدا پەردە لەسەر زیاتر لە 300 بەرهەمی ژیریی دەستکرد لادەبرێت، لەنێویشیاندا ئەو ڕۆبۆتانەی توانای ڕۆیشتن و قسەکردنیان هەیە و بە کارامەیییەوە کارەکانیان دەکەن.

ڕۆبۆت وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی تێچوو

ژانگ داپێنگ، بەشداربووی کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لەبارەی ڕۆڵی ڕۆبۆتەکان لە کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان ڕایگەیاند: "بەرزبوونەوەی تێچووی کار پێچەوانە ناکرێتەوە، بۆیە بۆ خاوەنکاران و بەڕێوەبەران، چۆنیەتیی بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنان بەبێ بەرزبوونەوەی زیاتری تێچوو، بابەتێکی گرنگە و ڕۆبۆتەکان دەتوانن یارمەتییان بدەن لە ئەنجامدانی ئەمە."

گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی پیشەسازیی ژیریی دەستکرد

ئەو ڕۆبۆتە مرۆڤئاسایانەی لە کۆنفرانسەکەی ئەمساڵدا نمایشکراون، ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی پیشەسازییەکەن، کە تیشکیان خستووەتەسەر نمایشکردنی زیرەکی لە کردار و جێبەجێکردن لە ڕۆبۆتەکانیاندا.

پێویستییەکانی گەشەپێدانی توانای ڕۆبۆتەکان

لی یانگ، بەشداربووی کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد لەبارەی ئاستەنگە تەکنیکییەکانی بەردەم جووڵەی ڕۆبۆتەکان باسی لەوە کرد: "توانای کارپێکردنی ڕۆبۆتەکان هێشتا پێویستی بە باشترکردنێکی بەرچاوە، توانای جەستەیی و مێشکی ڕۆبۆت، پێویستی بە پەرەپێدانی زیاترە، تەواوی جووڵە و داتاکان پێویستە دووبارە بکرێنەوە و پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت، و توانای ڕەفتاری فیزیایی ڕۆبۆتەکانیش پێویستە باشتر بکرێت."

هاوکاریی نێوان مرۆڤ و ئامێر

لەبری پێشکەشکردنی ژیریی دەستکرد وەکو جێگرەوەی مرۆڤ، نمایشکاران لە کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکردی 2026، تیشکیان خستووەتەسەر هاوکاریی نێوان مرۆڤ و ئامێر.

پلانی ستراتیژیی چین بۆ ساڵی 2030

چین تاوەکو ساڵی 2030، پێشینەی باڵای داوە بە پێشکەوتن لە بوارەکانی وەکو زانست و تەکنەلۆجیا بەتایبەتیش ژیریی دەستکرد.

پێشەنگایەتیی جیهانیی چین لە تەکنەلۆجیادا

هەندێک لە شیکەرەوەکانی تەکنەلۆجیا بۆچوونیان وایە، چین چیتر پێشبڕکێی ئەمریکا لە بواری ژیریی دەستکرددا ناکات و بووەتە پێشەنگی جیهان لەو بوارەدا.

شێوە عومەر

4 کاتژمێر پێش ئێستا