275 خوێندکاری 6ـی ئامادەیی لە عێراق نمرەی 100یان هێناوە و 2 خوێندکاری کوردیش یەکەمن

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی شەشی ئامادەیی لە عێراق
یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی شەشی ئامادەیی لە عێراق

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی گشتیی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 6ـی ئامادەیی ڕاگەیاند، کە تێیدا 275 خوێندکار لە بەشی زانستی نمرەی تەواوەتییان بەدەستهێناوە و دوو خوێندکاری کوردیش لەسەر ئاستی عێراق بوونەتە یەکەم.

ئاماری دەرچووان و بەدەستهێنانی نمرەی تەواوەتی

ئەمڕۆ 22ـی تەمموزی 2026، عەبدولکەریم عەبتان، وەزیری پەروەردەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی گشتیی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە بۆ ساڵی 2025-2026 بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکان، 275 خوێندکاری بەشی زانستی پلەی تەواوەتییان بەدەستهێناوە، کە بەدەستهێنانی نمرەی 100ـە لە هەر حەوت وانەکە.

بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەلایەن خوێندکارێکی کەرکووکەوە

یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق، ناوی نیڤار بەختیارە لە کەرکووک لە ئامادەیی شیرین لە بەشی زانستی و بە کۆنمرەی 100.

سەركەوتنی خوێندکارێکی دیکەی کورد لەسەر ئاستی عێراق

خوێندکارێکی دیکەی کورد بە ناوی کۆژین مەعروف، لە خوێندنی عەرەبیی خوێندنگەی بەیدائـ، توانیویەتی کۆنمرەی 100 بەدەستبێنێت و ببێتە یەکێک لە یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق.

درێژەی ئامارەکانی کۆنمرەی خوێندکاران

بەگوێرەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، 274 خوێندکاری بەشی زانستی کۆنمرەی 699ـیان بەدەستهێناوە و لە بەشی وێژەییش سێ خوێندکار کۆنمرەی 684ـیان بەدەستهێناوە.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا