گەرمای 45 پلە لە ڕێگایە؛ لیستی پلەکانی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتوو بزانە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما ڕوودەدات و گەرما کەمێک زیاد دەکات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 27-07-2026
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە سیلیزی
هەولێر: 41
پیرمام: 38
سلێمانی: 41
هەڵەبجە: 43
چەمچەماڵ: 42
دهۆک: 41
زاخۆ: 41
ئاکرێ: 41
گەرمیان: 44
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 34
کەشوهەوای سبەی سێشەممە 28-07-2026
بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ دەبێت کە لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت. پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە بەرز ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی بە سیلیزی
هەولێر: 43
پیرمام: 39
سلێمانی: 43
هەڵەبجە: 44
چەمچەماڵ: 43
دهۆک: 43
زاخۆ: 42
ئاکرێ: 42
گەرمیان: 45
سۆران: 43
حاجی ئۆمەران: 35
2 کاتژمێر پێش ئێستا