لیترێک بەنزین لە تورکیا دوو هەزار و 18 دینارە؛ لیترێک دیزڵ دوو هەزار و 636 دینارە

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی سووتەمەنی بەرزکرایەوە و لیترێک بەنزین دوو هەزار دیناری تێپەڕاند.

نرخەکان هەفتانە بەرزدەبێتەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هەڵاوسان لە ناوخۆدا، هەفتانە نرخی بەنزین و جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنی لە تورکیا بەرزدەبێتەوە.

هۆکارەکەى

هۆکاری سەرەکیی بەرزیی نرخی جۆرەکانی سووتەمەنی لە تورکیا ئەوەیە، ئەو وڵاتە 85%ـی سووتەمەنییەکەی لە دەرەوە هاوردە دەکات.

نرخەکان چۆن بەرزدەبنەوە

لە شەوی پێنجشەممەوە، نرخی لیترێک بەنزین لە شاری ئیستانبوڵ 10 قوروش زیادیکردووە و نرخی لیترێک گەیشتە 67 لیرە و 18 قوروش، کە دەکاتە دوو هەزار و 18 دینار.

هاوکات، نرخی لیترێک دیزڵ بۆ 80 لیرە و 97 قوروش بەرزبووەوە، کە دەکاتە دوو هەزار و 636 دینار. نرخی لیترێک ئێڵ پی جیش گەیشتە 31 لیرە و 19 قوروش، کە دەکاتە هەزار و 23 دینار.

دۆخەکە لە باکوورى کوردستان چۆنە؟

باکووری کوردستان و تورکیا ڕۆژانە بۆ بەکارهێنان، پێویستیان بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە و لەو بڕە نزیکەی 865000 بەرمیلی لە دەرەوە هاوردە دەکات.

عێراق نەوت دەداتە تورکیا

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەردۆغان گوتی، بەغداد قایل بووە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بە وڵاتەکەی بدات.

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا