عێراق داشکاندنى بۆ نرخی نەوتى بەسرە کرد
پووختەی هەواڵ
- سۆمۆ زیاتر لە 29 دۆلاری داشکاندن بۆ بەرمیلیک نەوت کرد
- ئامانج لەو هەنگاوە ڕاکێشانی کڕیارانی نەوتە
- بۆ ئەو کڕیارانەی لە مانگی ئابدا نەوت بار دەکەن
كۆمپانیای سۆمۆ، 25 بۆ 29.8 دۆلار داشکاندنى بۆ بەرمیلێک نەوتى عێراق کرد، ئەوەش لەپێناو ڕاکێشانى بازرگان و کڕیارانى نەوتى خاو بۆ بارکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هوورمزەوە.
بانگهێشتی کڕیاران
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سۆمۆ بانگێشتی ئەو کڕیارانەی كردووە گرێبەستی لەگەڵ کردوون بۆ دیاریکردنی قەبارەی گرێبەستکراوی نەوتی خاوی بەسرە، لە جۆرى مامناوەند یان نەوتى قورس، لە مانگى ئابدا لە وێستگەی نەوتی بەسرە بارى بکەن.
نرخی داشکاندن بۆ جۆرەکانی نەوتی
سۆمۆ، بۆ نەوتى مامناوەند 25 بۆ 27 دۆلار، بۆ نەوتى قورس 27 دۆلارو 80 سەنت بۆ 29 دۆلارو 80 سەنت داشکاندن دەکات.
خاوبوونەوەی هاتوچۆی کەشتوانی لە گەرووی هورمز
داتاکانی کەشتیوانی کە 3ـى ئاب بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە، هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هوورمز لە کۆتایی هەفتەدا خاوبووەتەوە، ئەمەش دوای ڕاپۆرتەکانی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان.
کەشتیی نەوتی زەبەلاحی نۆبڵ کە لە 25ـى تەمموز نەوتی خاوی عێراقی لە بەسرە بارکردبوو، ڕۆژی هەینی لە گەرووی مەلاگاوە بەرەو چین بەڕێکەوتووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223642
1 کاتژمێر پێش ئێستا