گۆڕانى کەشوهەوا ئاستى ڕووبارى دانوب 130 سانتیم دابەزاندووە

سنوور عوسمان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى بابەتەکە

  • ڕووباری دانووب؛ دووەم درێژترین ڕووباری کیشوەری ئەورووپا.
  • هەمیشە وەک هێڵی ژیان و شادەمارى سەرەکیی بازرگانیی نێوان 10 وڵات دەبینرێت.
  • ڕووبارى دانووب لە ئەڵمانیاوە تاوەکو دەریای ڕەش درێژ دەبێتەوە.

ئەم هاوینە، گۆڕانى کەشوهەوا و بەرزى پلەکانى گەرماى بێ پێشینە، سیمای ئەم ڕووبارە شکۆدارەیان بە تەواوی گۆڕیوە و ئاستى ئاوەکەى بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبووەتەوە کە لەمێژوودا وێنەى نەبووە.


کەمبوونەوەى ئاوى ڕووبارى دانووب

  • کەمبوونەوەى زیاتر لە 130 سانتیمەتریی ئاستی ئاوەکە لە گوندی باتینا لە ڕۆژهەڵاتی کرواتیا، مێژووى دەیان ساڵەى ئاشکراکردووە و ژێر بەرەى هێناوەتە سەر بەرە.
  • ئۆتۆمبێلی نوقمبوو، داری وشکبوو و پاشماوەی شارستانیەتەکانی سەر زەوی، پاش دەیان ساڵ لە قووڵایی ئاوەوە سەریان هێناوەتە دەرەوە.
  • زیانەکان تەنیا بە دەركەوتنی ئەم مێژووە و کەمبوونەوەى ئاستى ئاوەکە نییە، بەڵکو قەیرانێکی قوڵی وزەشیان درووستکردووە.
  • کەمبوونەوەى ئاستى ڕووبارى دانووب کاریگەرى لەسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی هەنگاریا و ڕۆمانیا درووستکردووە، ئەمەش ئەو دوو وڵاتەى ناچارکردووە چالاکییەکانیان ڕابگرن.

ئاوى ڕووبارەکانى سڕبیا

لە سڕبیاش، وێستگەی سەرەکیی کارەبای هایدرۆلیکی تەنیا بە 20%ـى کاردەکات.
کەمبوونەوەى ئاستى ڕووبارەکان، وایکردووە کە لە شاری پراهۆڤۆ لە سڕبیا، نهێنییەکی سەربازیی هەشت دەیەی پێشوو ئاشکرا بکات، کە پاشماوەی نزیکەی 20 کەشتیی جەنگیی ئەڵمانیایە و بۆ سەردەمى نازییەکان دەگەڕێتەوە، لە کۆتایی جەنگی جیهانیی دووەم لەکاتی پاشەکشەدا نوقم بووبوون دەرکەوتوون.

جەنگەکانى ئەورووپا هۆکارن


ئەم پاشماوە جەنگییانە ڕێڕەوی کەشتیوانیی دانووبیان بەجۆرێک تەنگ کردووەتەوە کە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان نزیکبووەتەوە لە سفر. ئەمەش دیمەنێکە کە تێیدا ڕابردووی جەنگ و داھاتووی مەترسیداری کەشوهەوا لە یەک شوێندا کۆکردووەتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/215709

https://channel8.com/kurdish/news/127192

https://channel8.com/kurdish/news/152511

https://channel8.com/kurdish/news/215709

سنوور عوسمان

3 کاتژمێر پێش ئێستا