
دەستەی کەشناسی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی لە ڕێگەی تۆڕی چاودێریی بوومەلەرزەزانی عێراقییەوە تۆمارکراون گەیشتوونەتە102 بوومەلەرزە کە 57یان لە ناوخۆی عێراق و 45 یشیان لە دەرەوەی عێراق لە نزیک سنوورەکان ڕوویانداوە.
بوومەلەرزەزانیی عێراق دەشڵێت، لە مانگی تەمموزدا چوار بوومەلەرزە لە ناوچەکانی کۆیە و چۆمان و شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، هەروەها چوار بوومەلەرزە لە پارێزگای نەینەوا، یەک بوومەلەرزەش لە هەریەکە لە پارێزگاکانی واست و میسان و بەسرە و زیقار تۆمار کراون.
هەروەها ئەو بوومەلەرزانەی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق تۆمارکراون،29 ـیان لە ناوخۆی ئێران و 16 بوومەلەرزەش لە ناو خاکی تورکیا لەسەر سنووری عێراق تۆمارکراون.
.jpeg)