لە جەددە لووتکەی سێ قۆڵیی تورکیا و سعودیە و پاکستان بەڕێوەدەچێت

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵ

  • لە جەددە لووتکەی سێ قۆڵی تورکیا، سعودیە و پاکستان بەڕێوەدەچێت.
  • سەرکردەی هەرسێ وڵاتەکە، ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی نێوانیان واژۆ دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی لە شاری جەددە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆدەبنەوە.


دروستکردنى بەرەیەکى نوێى بەرگری

  • میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، هەرسێ سەرکردە، ئەو ڕێککەوتنە بەرگرییە هاوبەشە واژۆ دەکەن، کە چەند مانگێکە بە چڕی کار لەسەر نووسینەوە و ئامادەکردنی دەکرێت.
  • میدیای فەرمیی تورکیا ڕێککەوتنەکە بە گرنگ بۆ ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ناو دەبات.
  • بڕیاربوو ڕێککەوتنەکە لە چەند مانگی داهاتوو واژۆ بکرێت، بەڵام جەنگی ئێران و ئەمریکا، مەترسیی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و حووسییەکان بۆ سەر سعودیە، کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی پێشخست.
  • تاهیر ئاندرابی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش، ڕێککەوتنەکە بە ستراتیژیی ناو دەبات.

ڕێککەوتنى بەرگری نێوان پاکستان و سعودیە

پێشتر و لە ساڵی 2025، پاکستان و سعودیە ڕێککەوتنی بەرگریی ستراتیژیی نێوانیان واژۆ کردبوو، دواتر بڕیاردرا تورکیاش بخرێتە ناو ڕێککەوتنەکەوە.

چ بوارێک دەگرێتەوە

ڕێککەوتنەکە بوارەکانی پیشەسازیی بەرگریی، ڕاهێنانی سەربازیی و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئەمنیی لەخۆدەگرێت.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/176489

https://channel8.com/kurdish/news/206420

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا