سەرۆکى هەواڵگریى سعودیە سەردانى عەلى زەیدى کرد

هونەر رۆستەم 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشوازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق،لە خالید بن عەلی حەمیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعودیە و شاندی یاوەری
پێشوازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق،لە خالید بن عەلی حەمیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعودیە و شاندی یاوەری

پووختەی هەواڵ

  • عەلى زەیدى: ڕەتیدەکەینەوە خاکەکەمان بۆ هەر هێرشێک بەکاربهێنرێت
  • سعودیە دووبارە عەلى زەیدى بۆ سەردانى ڕیاز بانگێشت کرد


ئەمڕۆ هەینی، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە خالید بن عەلی حەمیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعودیە و شاندی یاوەری کرد و لەکۆبوونەوەکەیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.


ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە ، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعودیە نامەیەکی سەرکردایەتی وڵاتەکەی گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە تێیدا جارێکی دیکە بانگێشتی فەرمی ئاڕاستەی زەیدی کراوەتەوە بۆ سەردانیکردنی ڕیاز. هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرد.

  • پەرۆشی حکومەتی عیراق بۆ جێگیرکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە
  • لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوبەش و سەقامیگری هەرێمی
  • پاراستنی سەروەریی عێراق ڕێگە نەدان بە کارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هاوسێکان

ئاماژە بەوشکراوە، عەلی زەیدی جەختی لە پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ جێگیرکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی.

لە کۆبوونەوەکەدا زەیدی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دووپاتکردووتەوە لە پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی، و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکان و پابەندبوون بە بنەماکانی دراوسێیەتی باش.


 گرنگیدان بە هەماهەنگی ئەمنی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری


لە کۆتاییدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لە چوارچێوەی یاساییدا، پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات، و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی گرژی و ئاڵۆزی.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/222883

https://channel8.com/kurdish/news/222815

https://channel8.com/kurdish/news/207616

https://channel8.com/kurdish/news/222383

هونەر رۆستەم

3 کاتژمێر پێش ئێستا