دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی بەسەر گەرووی هوورمز هەیە

ژوان نیزام 4 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ: گەمارۆی دەریایی ئێمە دیوارێکی پۆڵاینە
  • دۆناڵد ترەمپ: ئێران هیچ هێزێکی دەریایی و ئاسمانی نییە
  • دۆناڵد ترەمپ: سەربازانی ئێران مووچەیان پێنادرێت و پاسداران لەناوبراوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە، دەشڵێت، چیدی ئێران ئەو ئێرانە نەما کە چەوسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.


لێدوانی ترەمپ لە تۆڕی تروس سۆشیال


ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیوێتی، کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هوورمزمان کردووە و پارێزگاریشی لێ دەکەین، دەشڵێت، گەمارۆی دەریایی ئێمە لەلایەن هەمووانەوە بە "دیوارێکی پۆڵایین" ناودەبرێت و ئێران ناتوانێت هیچ بکات بەرامبەری.


هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە ٪300


ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران هیچ هێزێکی دەریایی و ئاسمانیی نییە، سەربازەکانی مووچەیان نییە، سوپای پاسداران لەناوبراوە و ڕادەکەن و سەرکردایەتییان لە باشترین حاڵەتدا سەقامگیر نییە، هیچ پارەیەکیان نییە - وڵاتەکەیان تێکشکاوە، ئەوەی هەیانە، تەنیا هەواڵی درۆ و هەڵاوسانی ٪300 یە و ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتریش دەبن.

سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی، ئێران تەنیا قسە دەکات و هیچ کارێکی پێ ناکرێت، دەشڵێت، سوپاس بۆ خودا ئێران چیدی داپڵۆسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

دۆناڵد ترەمپ داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

ترەمپ: بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

ترەمپ ئێران بە دەستوەردان لە دانوستانەکانی غەززە تۆمەتباردەکات

ژوان نیزام

4 کاتژمێر پێش ئێستا