
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی دەکات لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە و بە "هەنگاوێکی ئازایانە و وەرچەرخانێکی گرنگی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام" ناوی دەبات.
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا دەڵێت، ئەم هەنگاوە ئازایانەیە، وەرچەرخانێکی گرنگە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتیيەكی بەردەوام و ئارامى و سەقامگیری لە توركيا و تەواوى ناوچەکەدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هەمیشە بڕوایان وایە، ئاشتی و دیالۆگ دروستترين بژاردەن و سەردەمی چەک و چارەسەری سەربازی بەسەرچووە.
نێچیرڤان بارزانی، ئەو یاسایە بە "دەرفەتێکی گەورە" بۆ بونیادنانی متمانە و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی تورکیا ناودەبات و بەپێويستى دەزانێت هەمووان پشتگيرى لێبكه ن و كار بۆ سەرخستنى ئاشتى بكەن.
نێچیرڤان بارزانى، دەستخۆشی لە ئەردۆغان و سەرجەم ئەو سەركرده و لایەنانە دەکات کە له به ديهێنانى ياساكەدا بەشداربوون.
لە کۆتاییدا دەڵێت "وەک هەمیشە پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئاشتی و سەقامگیری دووپات دەکەینەوە".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئاکپارتی بۆ کەناڵ8: بەبێ بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی پڕۆسەکە پێشنەدەکەوت
پەرلەمانی تورکیا یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکان لەبارەی پرۆسەکە کۆدەبێتەوە
