
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووە بە کەناڵ8، دەزگای کەشناسی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بۆ 37 پلەی سیلیزى بەرزدەبنەوە و تاوەکو ڕۆژی هەينی، لە زۆرينەی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری وڵاتەکە دەگاتە 39 پلە.
بە گوێرەی پێشبينييەکانی کەشناسییەکانى فەڕەنسا، ئيسپانيا و ئيتاڵيا، پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو 35 پلە، لە دوو وڵاتی فەڕەنسا و ئیسپانیا، سەرباری بەرزی پلەکانى گەرما، چەند هەفتەيەکە ئاگری دارستانەکان بەشێک لە ناوچەکانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
بە گوێرەى داتاکانى کەشناسیی وڵاتانى ئەورووپا، بە نزيکەیی لە نيوەی وڵاتانی ئەورووپا پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 30 پلەی سيليزی.
هەر بە گوێرەی داتاکانی کەشناسی، وڵاتانی ڕۆژئاوای کيشوەرەکە، گەرمترين مانگی حوزەيران و تەمموزيان تێپەڕاند، پلەکانی گەرماش لە ئەورووپا، دوو هێندە خێراتر لە کيشوەرەکانی ديکە بەرزدەبێتەوە.
https://channel8.com/kurdish/news/215477



.jpg)

.jpg)