ڕژانی نەوت لە گەرووی هوورمز نیگەرانیی ژینگەی دروستکردووە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕژانى ئەو نەوتەى لە یەکێک لە کەشتییەکانەوە دزەى کردوەتە ناو دەریا لە نێوان ئاوەکانى عومان و گەرووى هوورمز
ڕژانى ئەو نەوتەى لە یەکێک لە کەشتییەکانەوە دزەى کردوەتە ناو دەریا لە نێوان ئاوەکانى عومان و گەرووى هوورمز

پوختەى هەواڵەکە

  • ڕژانی نەوت لە گەرووی هوورمز نیگەرانیی ژینگەی دروستکردووە.
  • تاوەکو دێت نیگەرانیی ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە زیاتر دەبێت.
  • بە ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هوورمز بەهۆکارى ئەم کارەساتە ژینگەییە دەزانرێت.

ماڵپەڕی 'تانکەر تراکەرس'، کە بەدواداچوون بۆ جوڵەی کەشتییوانی دەکات، وێنەی مانگە دەستکردەکانی لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە، وێنەکان ڕژانی نەوت بۆ ناو دەریا پیشان دەدەن، کە لە ئەنجامی هێرشی سەر کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز و کەناراوەکانی عوممان ڕوویانداوە، ئەمەش وەک مەترسی بۆ سەر جموجوڵی کەشتیوانیی جیهانی لێکدەدەنەوە.


شارەزایان چى دەڵێن؟

  • شارەزایانی بواری ژینگە دەڵێن، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نەوت بە خێرایی بە ناو ئاوەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
  • بەشێک لەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی نزیک بە گەرووی هوورمز کرابوونە ئامانج، بە تەواوی نوقمبوون.
  • هەڕەشە لە پیسبوونی ئاوی دەریاکان دەکات.

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند، کە کار بۆ پاککردنەوەی ڕژانی نەوت دەکەن لە دوورگەی قشم و نزیک بە گەرووی هوورمز و باس لە زیانی ژینگەیی کاریگەر دەکەن، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر بەندەرەکانیان.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/219065

https://channel8.com/kurdish/news/219127

https://channel8.com/kurdish/news/220053

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا