پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی 2027

ئارا ئیبراهیم 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی بۆ سەرەتای ساڵی 2027 دەستپێکردووە.
  • حکومەتی فیدراڵ بەڵێنی تەرخانکردنی بودجەی بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم داوە.
  • فەرمانگەکان تاوەکو 1ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ مۆڵەتیان هەیە کارەکانی پلەبەرزکردنەوە تەواو بکەن.
  • ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لەلایەن بەغدادەوە بە نایاسایی هەژمارکراوە و دەبێت کارا بکرێتەوە.

زانیاریی گەیشتووە بە کەناڵ8 ، ئاشکرای دەکەن کە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ سێیەم جار هەوڵەکانی بۆ کاراکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێکردووەتەوە. ئەمجارە ئامانجەکە جێگیرکردنی شایستە داراییەکانە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، تاوەکو لە سەرەتای ئەو ساڵەدا بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆتایی بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بهێنرێت.


ڕێکارە کارگێڕییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم:

  • پێویستە گشت وەزارەت و فەرمانگەکان تاوەکو 1ی تشرینی یەکەمی 2026 کارەکانی پلەبەرزکردنەوە تەواو بکەن.
  • پلەکانی 10 تاوەکو 4 لە دەسەڵاتی وەزارەتەکاندایە و پلەکانی 3 تاوەکو 1 لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی دەبێت.
  • ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی گشتی و کاراکردنەوەی سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران.
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە دەستی بە ئامادەکردنی داتا و میکانیزمە کارگێڕییەکان کردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغداد بکرێن.

هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی پێشوو:

لەلایەکی دیکەوە، فالح ساری وەزیری دارایی فیدراڵ بەشێوەی زارەکی بەڵێنی تەرخانکردنی بودجەی بە نوێنەرانی کورد داوە. شاندەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە کاتی سەردانیان بۆ هەرێم ڕایانگەیاندووە کە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە نایاسایی بووە و نابێت بەهۆی دۆخی داراییەوە ئەو مافە پەکبخرێت. هۆکاری جێبەجێ نەکردنی هەوڵەکانی ساڵانی 2024 و 2025 بۆ نەبوونی تەرخانی دارایی لە بودجەی سێ ساڵەی عێراق دەگەڕێتەوە، بۆیە ئێستا هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی شایستەکان لە بودجەی 2027 چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی مافی هیچ فەرمانبەرێک نەیەتە خوارەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8 زانیاری نەبیستراو لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

وەزارەتى دارایی ڕێکارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوە ڕاگەیاند

عێراق پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و هەرێمی کوردستانیش داتاکان ئامادە دەکات

فالح سارى: دەست بە ڕێکارەکانى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران بکەن

ئارا ئیبراهیم

3 کاتژمێر پێش ئێستا