ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار تاوەکو ئێستا فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانیان پڕ نەکردووەتەوە

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • دەستەی دەستپاکی دەڵێت ژمارەیەک بەرپرس سامانەکانیان لە داهاتەکانیان زیاترە
  • ئەو کەسانە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
  • دەست بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەریان کراوە

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 دەرکەوتووە، تاوەکو ئێستا ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانیان پڕنەکردووەتەوە، پێشتر دەستەى دەستپاکى ڕایگەیاندبوو، ژمارەیەک بەرپرس، سامانەکانیان لەو داهاتەى دەستیان کەوتووە زیاترە.




بەگوێرەى ئەو زانیارییەی کە دەست کەناڵ8 کەوتووە، ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەران، تاوەکو ئێستا فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانیان پڕنەکردووەتەوە و دەست بە گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەریان کراوە.

یاسای دەستەی دەستپاکی فیدراڵی

  • پیویستە بەرپرسان فۆڕمی ئاشکراکردنی سامانەکانیان پڕ بکەنەوە
  • پێویستە بەرپرسان و پلە تایبەتەکان موسلک و ماڵ و داهاتەکانیان ئاشکرا بکەن
  • پێویستە ئەو کەسانە تا لەو پۆستەدا بن فۆڕمەکە پر بکەنەوە

بەگوێرەى یاساى دەستەى دەستپاکیى فیدراڵى، پێویستە هەر کەسێک بە پلەى تایبەت لە عێراق دادەمەزرێت یاخود پۆست وەردەگرێت، سەرەتا فۆڕمێک پڕبکاتەوە، لەو فۆڕمەدا سەرجەم سامان و موڵک و ماڵ و داهاتەکانى ئاشکرا بکات، پاشان ساڵانە تاوەکو لەو پۆستە بەردەوامبێت، فۆڕمەکە پڕبکاتەوە و ئاماژە بە زیادکردنى سامانەکەى بکات.

بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە



هەر بەرپرسێک سامانەکەى بەگوێرەى داهاتەکەى زیادى نەکردبێت، لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت و دەستەى دەستپاکییش ساڵانە ژمارەى ئەو بەرپرسانە بڵاودەکاتەوە.

هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لەئێستادا ژمارەیەک بەرپرسی و پەرلەمانتار، ئەو فۆڕمەیان پڕنەکردووەتەوە، دەستەى دەستپاکییش هەڕەشەى گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی لەدژیان دەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆککۆمار سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا کرد

دەستپێشخەریی سوودانی و زێدان؛ ئاشکراکردنی دارایی بۆ ساڵی 2026 دەستیپێکرد

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا