عەلی زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی کرد
پووختەی هەواڵەکە:
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی کرد و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی توانای بەرگریی ئاسمانی کرا.
ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و عەبدولئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەی زەیدی و فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی
- بنیاتنان و پەرەپێدانی توانای بەرگری ئاسمانی و بەهێزکردنی ئامادەباشی
- گرەنتی پارێزگاریکردن لە ئاسمانی عێراق و سەروەرییەکەی بکات
- تاوتوێی گرێبەستەکانی سیستمی پێشکەوتوو بۆ بەرگری ئاسمانی
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پلانی بونیادنان و پەرەپێدانی توانای بەرگریی ئاسمانی و بەهێزکردنی ئامادەباشییان، بە جۆرێک گرەنتی پارێزگاریکردن لە ئاسمانی عێراق و سەروەرییەکەی بکات.
دابینکردنی سیستمکی پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەسەر ئەو گرێبەستانە کراوە، کە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کراون، بۆ دابینکردنی سیستمی پێشکەوتوو بۆ فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی و جەختلەوە کراوەتەوە، بەپەلە ئەو گرێبەستانە جێبەجێکرێن، تاوەکو ببێتە هۆکاری تەواوکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و توانای چاودێریکردنی کایەی ئاسمانیی عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانیکردووە بە پەرەدان بە هێزی ئاسمانیی عێراق
هێزی ئاسمانیی عێراق: لە 12 ساڵدا 675 تیرۆریستمان کوشتووە و 20 هەزار هێرشمان ئەنجامداوە
هێزی ئاسمانیی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش لە حەمرین بۆردوومان دەکات
4 کاتژمێر پێش ئێستا