
سوپاسالاری ئێران هۆشدارییەکی توند ئاراستەی وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس دەکات و دەڵێت، هیچ جووڵەیەکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە چاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران شاراوە نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەکی فەرمی یان نافەرمیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەی هەڕەشەکانی تاران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێدا.
وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس پێشتر لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوی جیاجیاوە باسیان لەوە کردووە کە ڕێگە نادەن خاکەکەیان دژی ئێران بەکاربهێنرێت، بەڵام تاران ئەو لێدوانانە بە گومانەوە دەبینێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە جێگیرکردنی فڕۆکە سووتەمەنیهەڵگرەکان لە بنکە ناوچەییەکاندا بەڵگەیە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هێزە جەنگییەکانی ئەمریکا.
موجتەبا خامنەیی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی دیاریکرد
فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا چاوی بە موجتەبا خامنەیی کەوت
ئێران قسەکانی ترەمپ ڕەت دەکاتەوە و هۆشداریی توند دەدات
ئەمریکا هۆشداریی لە هێرشی لەناکاوی ئێران و داخستنی ئاسمان دەدات