
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە کەناڵ8 گەیشتوون، ئەوە ڕوون دەبێتەوە، کە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بە چەند فەرمانێکی جیاجیا، سوپاسالاری ئێران، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، فەرماندەی هێزی دەریایی، فەرماندەی بەسیج و جێگرەکانیانی دیاریکرد و پلەی هەندێکیشیانی بەرزکردەوە.
-لە 1959
-فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا بووە
-جێگری سەرۆکئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بووە
-جێگری فەرماندەی هیزی ئاسمانی سوپای پاسداران بووە
-بەشداری لە جەنگی ئێران وعێراق کردووە
-پارێزگاری گیلان و سمنان بووە
10ی ئابی 2026 بە فەرمانی موجتەبا خامنەیی کرا بە سەرۆکئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران واتە سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران.
-1958 لە دایکبووە
-لە لیستی سزاکانی ئەمریکایە
-بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری ئەلیکترۆنی
-دکتورا لە زانستە ستراتیجییەکان
-وەزیری ناوخۆ بووە
-وەزیری بەرگری بووە
-جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بووە
- لە دوای کوژرانی محەممەد پاکپور لە یەکەم ڕۆکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوبات کوژرا، بە کاتی ئەحمەد وەحیدی وەک فەرماندەی سوپای پاسداران دیاریکرا و دوێنێ لە 10ی ئابی 2026 بە فەرمانی موجتەبا خامنەیی کرا بە فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران.
-فەرماندەی ناوچەی پێنجی دەریایی ئیمام باقربووە
-جێگری فەرماندەی ناوچەی یەکی دەریایی سوپای پاسداران بووە
-بەشداری لە جەنگی ئێران و عێراقدا کردووە
-لە لیستی سزاکانی ئەمریکادایە
10-ی ئابی 2026 بە فەرمانی موجتەبا خامنەیی کرا بە فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران
-1963
--فەرماندەی سەربازی و بەرپرسی باڵای ئەمنی ئێرانە
-سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسداران بووە
-ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بووە
-لە لیستی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپایە
10ی ئابی 2026 لە لایەن موجتەبا خامنەیی وەک سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج دیاریکرا
لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی 2026 بۆ سەر بنکە و بارەگای سەرکردایەتیی و فەرماندەییەکانی ئێران بەشێکی زۆر لەو فەرماندە پلە باڵاسەربازی و ئەمنییانەی ئێران کوژران. یەکێک لە کوژراوەکان عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. لەلایەن ئەنجوومەنی پسپۆرانی ڕابەرییەوە موجتەبا خامنەیی کوڕی عەلی خامنەیی بۆ ڕابەری نوێی ئێران هەڵبژێردرا و موجتەبا خامنەیی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو فەرماندە باڵا سەربازی و ئەمنییانە، ئەو فەرمانانەی دەرکردووە و گۆڕانکاری لە پۆست و کارەکانیاندا کردووە.
ئێران دوای خامنەیی؛ نوێترین پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکان
موجتەبا خامنەیی: جەنگمان ناوێت بەڵام سازش لە مافەکانی خۆمان ناکەین
دەرکەوتنی فەرماندەی سوپای پاسداران دوای چوار مانگ لە بێدەنگی بووە جیگەی سەرنجی میدیاکان