
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە بەغداد کۆبوونەوە و تێیدا پابەندیی هەردوو وڵاتیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەش و پاراستنی سەقامگیریی سنوورەکان و ناوچەکە بە شێوەیەکی فەرمی دووپات کردەوە.
قاسم عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتەکەی عەلی زەیدی کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکات و دەستووری عێراقی ڕێگری لە هەر هێز و گرووپێکی چەکدار دەکات کە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی شانازی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەکات و پاڵپشتی بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەن بۆ ئەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و وڵاتەکە بەرەو سەقامگیریی زیاتر هەنگاو بنێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لەسەر گرنگی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغداد کردەوە. قاسم عەبوودی ڕایگەیاند عێراق ڕێگە بە گرووپە چەکدارەکان نادات ئاسایشی وڵاتانی دیکە تێکبدەن، چونکە دەستووری عێراق ڕێگرە لەو جۆرە چالاکییانە. لە بەرامبەردا محەممەد باقر قالیباف پابەندیی ئێرانی بۆ ڕێککەوتنە ئەمنییەکە دووپات کردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ بەرنامەی حکومەتی عێراق لە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک و دانانی چوارچێوەی یاسایی بۆ هێزە چەکدارەکان نیشان دا، بە مەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.
قالیباف و فایەق زێدان پەرەپێدانی هاوکارییە دادوەرییەکانیان تاوتوێ کرد
قالیباف لە عێراقەوە بە وێنەیەک پەیامی سیاسی دەنێرێت
قالیباف لە بەغداد: خوێنی ئێران و عێراق پێکەوە تێکەڵ بووە
بەغداد و هەولێر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی ئێرانیان تاوتوێکرد