
بەگوێرەی فۆتۆیەک، بە کەناڵ8 گەیشتووە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک وەڵامی قالیبافی دایەوە و ناوی کەنداوی عەرەبی بەکارهێنا، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ پۆستێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە تێیدا ناوی کەنداوی فارسی نووسیبوو.
قالیباف لەڕێگەی وێنەکەیەوە کە لە بەغدادەوە چرکاندوویەتی، دەیەوێت پەیامی هەژموونی ئێران بە جیهانی عەرەبی بگەیەنێت و نیشانی بدات عێراق لە ڕووی سیاسییەوە لە تارانەوە نزیکە نەک واشنتن. هەروەها پەیامێکی بۆ ئەمریکا تێدایە سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هوورمز وەک وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ.
حەلبووسی وەک کەسایەتییەکی سوننە کە سەرۆکی باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانە، دان بەوەدا نانێت ئێران ئاوەکانی کەنداو بە فارسی ناوببات. ناوهێنانی ئاوەکانی کەنداو بە عەرەبی لەلایەن ناوبراوەوە، شیعەکانی عێراقی تووڕە کردووە و ئەم هەنگاوەیان وەک تێپەڕاندنی ناسنامەی مەزهەبی وڵاتەکە لێکداوەتەوە.
وەڵام و وەڵامکاریی حەلبووسی و قالیباف لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ گەرووی هوورمزی وەک بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، قالیبافیش چەند جارێک کردنەوەی گەرووەکەی بەستووەتەوە بە لابردنی گەمارۆکان. حەلبووسی لە ڕێگەی وێنەیەکی دەستکاریکراوەوە کە تێیدا ئەویش بە سەری گەرووەکەی داپۆشیوە، ویستوویەتی ئاماژە بەوە بدات عێراق وڵاتێکی عەرەبییە نەک پاشکۆی ئێران. ئەم ململانێ فۆتۆگرافییە لە ناو جەرگەی بەغدادەوە ئاماژەیە بۆ قووڵی کێشە سیاسی و نەتەوەییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ناوی ئاوەکانی کەنداو و هەژموونی سیاسی لە ناوچەکەدا.
قالیباف لە عێراقەوە بە وێنەیەک پەیامی سیاسی دەنێرێت
قالیباف و فایەق زێدان پەرەپێدانی هاوکارییە دادوەرییەکانیان تاوتوێ کرد
قالیباف و عەبوودی: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی بەغداد و تاران