قالیباف: دەستوەردان لە کاروبارى عێراق ناکەین

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • قالیباف: پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێکى گرووپەکان و حکومەت دەکەین.
  • بەشداریکردنی ئێرن لە دابینکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، ئەوان بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروبارى عێراق ناکەن.


لێدوانی قالیباف لە میانی سەردانیکردنی بۆ پارێزگای نەجەف


محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە میانەى سەردانەکەى بۆ پارێزگاى نەجەف بە میدیاکانى ڕاگەیاند، ئێران پشتیوانیی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و حکومەتی عێراقدا، ئەنجام بدرێت.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەى لە دابینکردنى سەقامگیریى لە ناوچەکەدا بەشدار دەبێت.

لە بەرامبەر داوای عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوت

  • تاوتوێکردنی ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمز
  • تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری ئێران لەگەڵ کەرتی تایبەت و گشتی لە عێراق
  • قالیباف لە سەردانە سێ ڕۆژییەکەیدا بۆ عێراق زنجیرىیىم کۆبوونەوەی چڕی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق ئەنجامدا


سەبارەت بە سەردانە سێ ڕۆژییەکەشى بۆ عێراق و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران گوتى، دۆخی ئابووریمان لەگەڵ کەرتی تایبەت و گشتی لە عێراق تاوتوێ کرد.

تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزاد



لەبارەى داواکاریى بەرپرسانى عێراق لە سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە میانەى سەردانەکەى بۆ عێراق بۆ ئەوەى لە هەناردەکردنى نەوت بە گەرووى هورمزدا تایبەتمەندى بدرێت بە عێراق، محەممەد باقر قالیباف گوتى، لەگەڵ بەرپرسانى ئێران ئەو پیشنیازە تاوتوێ دەکەم.

دیاترین کۆبوونەوە و دیدارەکانی قالیباف لە عێراق



ڕۆژى 19ـى ئەم مانگە محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، بە سەردانێکى سێ ڕۆژە گەیشتە بەغداد و لە یەکەم ڕۆژى سەردانەکەی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەوە و ئەمڕۆش لە دوا وێستگەى سەردانەکەیدا سەردانى پارێزگاى نەجەفى کرد و کۆتایى بە سەردانەکەى بۆ عێراق هێنا و گەڕایەوە بۆ ئێران.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە حکومەتى عێراق رۆژى 30ـى ئەیلوولى ئەمساڵى وەک دوا وادە داناوە بۆ ڕادەستکردنى چەکى گرووپە چەکدارەکان بە حکومەت و کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

محەممەد باقر قالیباف گەیشتە پارێزگاى نەجەف

قالیباف: هەوڵەکانی دوورخستنەوەی تاران و بەغداد لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لێکەوتەوە

حەیدەر عەبوودى بۆ کەناڵ8: هەماهەنگییەکان بۆ کشانەوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى بەردەوامن

سەعد مەعن: بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت حەشدى شەعبى ناگرێتەوە

هادى عامرى: دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک پرسێکی تەواو عێراقییە

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا