سەعد مەعن: بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت حەشدى شەعبى ناگرێتەوە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنىی عێراق
سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنىی عێراق

پوختەی هەواڵەکە:

  • ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە نەبەستراونەتەوە بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە
  • حەشدی شەعبی یاسا سەربازییە بەرکارەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت
  • هیچ فەرماندە و سەرکردایەتییەک ناتوانێت چەک لە دەرەوەی دەوڵەت بەکاربهێنێت

سەرۆکى ڕاگەیاندنى شانەى ئەمنیی عێراق دەڵێت، بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە نەبەستراونەتەوە بە دامەزراوە ئەمنییەکان، دەشڵێت، بڕیارەکە حەشدى شەعبى و بەشێک لە دامەزراوەى ئەمنی نایگرێتەوە.


لێدوانی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی



سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى دەڵێت، حەشدى شەعبى بەشێک لە هێزە چەکدارەکانى عێراقە، یاسا سەربازییە بەرکارەکانیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
جەختیشیکردەوە، بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت ئەو هێزانە دەگرێتەوە کەلە دەرەوەى چوارچێوەى دامەزراوە ئەمنییەکاندان.

هاوتەریبوون نییە لە دەرەوەی دەوڵەت



سەعد مەعن ڕاشیگەیاند، بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەى هیچ فەرماندەیەک یاخود سەرکردایەتییەکەى، هاوتەریب بوونى نییە کە چەک لە دەرەوەى چوارچێوەى دەوڵەت بەکاربهێنێت.

ڕاگەیاندنی هەڵمەتی کۆکرنەوەی چەک

  • زیاتر لە دوو مانگە هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک دەستیپێکردووە
  • تاوەکو ئێستا سێ گروپە چەکیان داناوە
  • شەش گرووپی دیکە ماون چەکەکانیان ڕادەشت بکەن
  • 30ـی ئەیلوولی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ چەکدانانی گرووچە چەکدارەکان

حکومەتى عێراق لە سەرەتای مانگى حوزەیرانەوە، هەڵمەتى کۆکردنەوەى چەکى لە دەستى دەوڵەت دەستپێکردووە، تاوەکو ئێستا سێ گرووپ چەکیان داناوە و شەش گرووپى دیکەش ماون، 30ـى ئەیلوولى 2026 دوا وادەیە بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و چەکدانانى گرووپە چەکدارەکان.

مامەڵەکردن بە گوێرەی یاسا

حکومەتى عێراق ڕایگەیاندووە، لەدواى 30ـى ئەیلوولەوە، بەگوێرەى یاساى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر مامەڵە لەگەڵ هەر کردەوەیەکى چەکدارى لە دەرەوەى دامەزراوەى دەوڵەت دەکەن.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

عێراق لەبەردەم ئاڵنگاریی چەکدانانی پێنج گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی

گوتەبێژى سادیقون: چەکە قورس و مامناوەندەکانمان ڕادەستکردووە

ڕێکخراوى بەدر هۆشداریی دەداتە عەلى زەیدى

حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا