ڕێکخراوى بەدر هۆشداریی دەداتە عەلى زەیدى

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • ڕێکخراوى بەدر هۆشداریی دەداتە عەلى زەیدى لە بەکارهێنانى هێز بۆ چەککردنى گرووپەکان
  • ڕێکخراوى بەدر: بەکارهێنانى هێز بۆ چەککردنى گرووپەکان ئاشووبى لێدەکەوێتەوە
  • ڕێکخراوى بەدر: مقاوەمە جێگرەوەى دەوڵەت نییە
  • ڕێکخراوى بەدر: لە پرسى کۆکردنەوەى چەک زەیدى پەلەى کردووە
  • ڕێکخراوى بەدر سێ مەرج بۆ عەلى زەیدى دادەنێت.

محەممەد ناجى محەممەد، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیی ڕێکخراوى بەدر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، عێراق لە چەقى هاوکێشەیەکى ئاڵۆزى هەرێمى و نێودەوڵەتیدایە، بڕوایان وایە هەندێک ئەرکیان هەیە نابێت سازشیان لەسەر بکەن، وەک پاراستنى عێراق بەهەموو بوونییەوە و پاراستنى قوڵایی ستراتیجى ئاسایشى نیشتمانى عێراق.


پەیامەکەى ڕێکخراوى بەدر

  • دەوڵەت ڕکابەرى مقاوەمە نییە.
  • مقاوەمەش جێگرەوەى دەوڵەت نییە.
  • هەر لایەکیشان ئەوى دیکە سفر بکاتەوە خزمەت بە دوژمن دەکات.
  • پێویستە وریاییەکى زۆریان هەبێت و عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران زۆر موجامەلەى ئەمریکا نەکات لەسەر حسابى چەسپاوە نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییە باڵاکان.
  • کارێکى لەو جۆرە ڕەنگدانەوەى ڕاستەوخۆى لەسەر چوارچێوەى هەماهەنگى دەبێت، بەتایبەت لە دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت کە واشنتن داواى دەکات و لە بەرامبەر کشانەوەى هێزەکانى لە 30ـى ئەیلوول دیاریکردووە.
  • سەرۆکوەزیران پەلە بووە لەم دۆسیەیەدا و لە زۆربەى لێدوانەکانیدا دووبارەى دەکاتەوە.
  • ڕێکخراوى بەدر ترسیان هەیە عەلى زەیدى کەوتبێتە ژێر کاریگەرى ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەى داواکارییەکان بەبێ کشانەوەى تەواوەتى ئەمریکا.
  • سەرۆکوەزیران ئاگادارکراوەتەوە سەپاندنى هێز ئەگەر ڕووبدات دەبێتە بەزاندنێکى گەورە.
  • بەدر: ڕێگە بە سەرۆکوەزیران و هیچ کەسێکى دیکە نادەن بگاتە ئەو ئاستە لە مامەڵەکردن لەگەڵ برایانى مقاوەمە.
  • دەرگاى ئاشووبى ناوخۆیی دەکاتەوە، سوودمەندى سەرەتاو کۆتاییش ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت.
  • پێویستە کۆکردنەوەى چەک بە شێوەیەکى ئارام و بە ڕێککەوتنى تەواوى مقاوەمە بێت.

فاکتەر و مەرجەکانى ڕێکخراوى بەدر

محەممەد ناجى محەممەد، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیی ڕێکخراوى بەدر، سێ فاکتەر و مەرجى سەرەکى دیاریکردووە، لەوانە کشانەوەى تەواوەتى هێزەکانى ئەمریکا، نەهێشتنى مەترسییە ستراتیجییەکان کە هەڕەشە لە عێراق دەکەن، لەگەڵ بونیادنانى هێزە چەکدارەکان بە تەواوەتى بەتایبەت لە ڕووى بەرگریی ئاسمانى.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/209840

https://channel8.com/kurdish/news/213589

https://channel8.com/kurdish/news/209185

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا