محەممەد باقر قالیباف گەیشتە پارێزگاى نەجەف
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، لە بەردەوامیى سەردانەکەیدا بۆ عێراق، گەیشتە پارێزگاى نەجەف.
- بڕیارە سەردانى مەزارى ئیمام عەلى لە نەجەف بکات.
- قالیباف، 19ـى ئەم مانگە بە سەردانێکى سێ ڕۆژە گەیشتە بەغداد.
- لە یەکەم ڕۆژى سەردانەکەی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، لە دەستپێکى سەردانەکەیدا، سەردانى گۆڕى ئەبومەهدى موهەندیسى کرد، دواتریش خەڵاتى ڕێزلێنانى بەخشییە کەسوکارى ئەو چەکدارانەى لە بۆردوومانەکەى 28ـى تەمموزى ئەمریکا و سعودیە بۆسەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى کوژران.
سەردانى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران بۆ عێراق
- قالیباف، سەردانى مەزارى ئیمام عەلى لە نەجەف دەکات.
- زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى پارێزگاى نەجەف و مەزارگەکان ئەنجام دەدات.
- قالیباف، 19ـى ئەم مانگە بە سەردانێکى سێ ڕۆژە گەیشتە بەغداد.
- لە یەکەم ڕۆژى سەردانەکەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەوە.
- لە دووەم ڕۆژدا سەردانى شارى کازمییەى لە بەغداد کرد و هەردوو مەزارگەى (ئیمام موساى جەعفەر و ئیمام محەممەد جەواد)ـى بەسەرکردەوە، دواتریش لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى کۆبووەوە و هەمان ڕۆژ سەردانى پارێزگاى کەربەلاى کرد و مەزارگەى ئیمام حوسێنى بەسەرکردەوە.
سەردانەکەى قالیباف بۆ نەجەف لە کاتێکدایە، ئەم سەردانەى ناوبراو دەبێتە دوا وێستگەى سەردانەکەى و هەر ئەمڕۆ هەینى دەگەڕێتەوە ئێران.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/226707
https://channel8.com/kurdish/news/227085
https://channel8.com/kurdish/news/227025
https://channel8.com/kurdish/news/226971
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا