
زانیارییەک گەییشتووەتە کەناڵ8، هادى عامرى، ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر ڕایگەیاندووە، دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەتدا پرسێکی تەواو عێراقییە و داوا لە لایەنەکان دەکات خۆیان لە گرژى بەدوور بگرن.
هادى عامرى، ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لە هەموو لایەنەکان کرد پەنا ببەنە بەر زمانى دیالۆگ و میانڕەوى و هێمنکردنەوەى دۆخەکە و خۆیان لە هەڵوێستى توند بەدوور بگرن.
عامرى داواشى کرد، هەمووان بەرژەوەندیی نیشتمانی بخەنە سەروو هەموو شتێکەوە و پەرۆش بن بۆ پاراستنی دەستەبەرکردنی ئاسایشی گشتگیر بۆ گەلەکەمان.
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، متمانەیەکی تەواوی بە نیازپاکی سەرۆکوەزیران و پیاوانی مقاوەمە هەیە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و نیشتمانییەکانیان.
داواشى لە لایەنەکان کرد، واز لە زمانى توندى بێ پاساو لە هەندێک ڕاگەیێنراو و لێدوانى میدیایدا بهێنن و خۆیان لە هەڵسەنگاندنى هەڵە و کەموکورتیى لێکدانەوەکان بپارێزن.
دەشڵێت، هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پرسی کۆکردنەوەى چەک لە دەستی دەوڵەت بە ڕۆحێکی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن و دەرفەت نەدەنە لایەنە دەرەکییەکان بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان و دەستبەسەرداگرتنی بڕیاری ئەمنی، سیاسی و ئابووریی عێراق.
جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەم دۆسیەیە نیشتمانییە و هەر بڕیارێک دەربارەی بدرێت دەبێت عێراقی بێت و عێراقییەکان خۆیان توانای بەڕێوەبردنی ئەم پرسەیان هەیە بە لێهاتووییەکی بەرزەوە.
سەعد مەعن: بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت حەشدى شەعبى ناگرێتەوە
عێراق لەبەردەم ئاڵنگاریی چەکدانانی پێنج گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی
گوتەبێژى سادیقون: چەکە قورس و مامناوەندەکانمان ڕادەستکردووە
ڕێکخراوى بەدر هۆشداریی دەداتە عەلى زەیدى
حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت
