
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد جەختی لە پێگەی دەستووریی هێزی پێشمەرگە کردووەتەوە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق. سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین بۆردوومان بووەتەوە و پێویستی بە هەماهەنگیی زیاترە لەگەڵ بەغداد. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە نەبوونی یاسای نەوت و گاز بەشێکی سەرەکیی گرفتەکانی نێوان هەردوولایە.
پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و مامەڵەی هاوشێوەی سوپای عێراقی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەم هێزە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ناو پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک کە بۆ گرووپە نادەوڵەتییەکانە.
پێویستە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەهێزتر بکات.
نزار ئامێدی ئاماژەی بەوە کردووە کە کێشە دارایی و نەوتییەکان پێویستیان بە پەلەکردن لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز هەیە بۆ ئەوەی چیتر ئەو دۆسیەیە وەک کێشە نەمێنێتەوە. سەبارەت بە کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکانیش، سەرۆککۆمار باسی لەوە کردووە کە هیچ نیگەرانییەکی ئەوتۆ لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەدی ناکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
نزار ئامێدی: بەم نزیکانە تەواوکردنی کابینەی حکومەت ڕادەگەیەنرێت
