
بەگوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ە، فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە کە یەکگرتوویی کورد لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران گرنتییە بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان داوا دەکات پشکی لە بودجەی گشتیی عێراقدا لە 12.67%ـەوە بۆ 14.2% لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێری بەرزبکرێتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێگەی 5 لیژنە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەیەکی جیاوازە کە ناوی لێنراوە بودجەی پڕۆگرام، لە کاتێکدا عێراق ئەمساڵی بەبێ بودجە تێپەڕاند و لە 3 ساڵی ڕابردوودا تەنیا 1 بودجەی هەبووە. چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا پڕۆژەیاساکە بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.
پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لە کاتێکدا ئامادە دەکرێت کە لە بودجەی ساڵانی ڕابردوودا بڕگەی خەرجی ڕاستەقینە (الانفاق فعلي) گەورەترین ڕێگربووە لە بەردەم ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان. بەو هۆیەوە حکومەت و لایەنە کوردستانییەکان جەخت لە لابردنی ئەو بڕگەیە دەکەنەوە تاوەکو ناردنی شایستە داراییەکان بە قەبارەی خەرجیی گشتیی حکومەتی فیدراڵییەوە نەبەسترێتەوە. لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان خشتەی وردەکارییەکانی لە 15 لاپەڕەدا ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەپێی دوایین سەرژمێری دانیشتووان، پشکی هەرێم بۆ 14.2% بەرزبکرێتەوە و مافە داراییەکان بەتەواوی مسۆگەر بکرێن.
زانیاریى کەناڵ8: شایستەى دارایى هەرێمى کوردستان لەبودجە 29 تریلیۆن دینارە
پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی 2027
بودجەی 2027ی عێراق؛ کورتهێنانێکی 100 تریلیۆن دیناری و مەترسییەکانی سەر نەوت