جیاوازیی مووچەی هەرێم و بەغداد گەیشتووەتە بەرزترین ئاست

یاد نەوزاد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هاونیشتمانیان لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم
هاونیشتمانیان لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم

پووختەی هەواڵەکە:

  • مووچەی سەربازێکی عێراقی دوو هێندەی مووچەی پێشمەرگەیەکی بێ پلەی هەرێمی کوردستانە.
  • لە هەرێمی کوردستان 11 ساڵە پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە، بەڵام لە بەغداد بەردەوامە.
  • کەسوکاری شەهیدان لە بەغداد مانگانە 950,000 دینار زیاتر لە هاوتاکانیان لە هەرێم وەردەگرن.
  • لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 6 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی فەوتاوە.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە جیاوازییە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سێکتەرە جیاوازەکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرچاو، بە جۆرێک مووچەی سەربازێکی عێراقی دەگاتە 1,200,000 دینار لە کاتێکدا پێشمەرگەیەک نزیکەی 500,000 دینار وەردەگرێت. ئەم نایەکسانییە تەنیا کەرتی سەربازی ناگرێتەوە، بەڵکو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەسوکاری شەهیدانیش لە بەغداد شایستەی دارایی زۆر زیاتریان هەیە. ئێستا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە بودجەی 2027ـدا پلەبەندیی مووچە لە سەرتاسەری وڵات یەکبخرێتەوە.


دۆخی مووچەخۆران و شایستەکان لە هەرێمی کوردستان

  • پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە بە تەواوی ڕاگیراوە.
  • بەهۆی تەنگژەی دارایی و کێشەی تەمویلەوە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا 6 مووچەی فەرمانبەران نەدراوە.
  • مووچەی پێشمەرگەیەکی ئاسایی بێ پلە لە نێوان 500,000 بۆ 580,000 دیناردایە.
  • کەسوکاری شەهیدان لە نێوان 250,000 بۆ 600,000 دینار وەردەگرن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش مووچەیان 150,000 دینارە.

سیستمی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە لە ساڵانی ڕابردوودا تەنیا لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو کراوە.

سیستمی دارایی و مووچە لە حکومەتی فیدراڵی

لە عێراق پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەردەوامە و هیچ جۆرە پاشەکەوت یان فەوتانی مووچەیەک بوونی نییە. سەربازێکی عێراقی بێ پلە بە دەرماڵەکانەوە مانگانە 1,000,000 بۆ 1,200,000 دینار وەردەگرێت. کەسوکاری شەهیدان لە بەغداد 1,200,000 دینار وەردەگرن کە پێنج هێندەی مووچەی شەهیدانی هەرێمە. بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، جیا لە مووچەی مانگانە، بڕی 250,000 دینار وەک مووچەی "کەسی هاوەڵ" بۆ ئەو کەسە دابین دەکرێت کە خزمەتی کەمئەندامەکە دەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زانیاریى کەناڵ8: پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی 1 تریلیۆن دیناری ساڵانەی پێویستە

یاد نەوزاد

2 کاتژمێر پێش ئێستا