
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە لە سەرچاوەیەک لە لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2027، خەرجکردنی بودجەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە پڕۆژەکەدا جێگەى کراوەتەوە، کە بڕەکەی نزیکەی 1 تریلیۆن دیناری ساڵانەیە، جیا لە دیاریکردنی شایستەی دارایی بۆ پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
زیاتر لە 11 ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و هەر فەرمانبەر و مامۆستایەک 3 بۆ 4 پلەیان دواکەوتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960 و یاسای مووچەی فەرمانبەران ژمارە 22ی ساڵی 2008، دەبوو هەر 4 ساڵ جارێک پلەی فەرمانبەران بەرزبکرێتەوە.
هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی بودجەی پلەبەرزکردنەوە لە یاسای بودجەی 2027دا دەبێتە چارەسەرێک بۆ ئاستەنگە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانێکە لێی بێبەش بوون. بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەکانەوە بڕێکی زۆر لە شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دواکەوتووە، بەڵام لەگەڵ خستنەڕووی لیستەکان و جێگیرکردنی بودجەی پێویست کە بۆ فەرمانبەرانی شارستانی ساڵانە 1 تریلیۆن دینارە و هێزە ئەمنییەکانیش دەگرێتەوە، ئاڕاستەی ڕێکخستنەوەی مووچە و مافە یاساییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دەکەوێتە قۆناغێکی نوێوە.
پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی 2027
وەزارەتى دارایی ڕێکارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوە ڕاگەیاند
زانیاریى کەناڵ8: شایستەى دارایى هەرێمى کوردستان لەبودجە 29 تریلیۆن دینارە
هەرێمى کوردستان داوا دەکات پشکى لەبودجەی عێراق بکرێتە 14.2%