
بەدواداچوونێکی کەناڵ8 دەریدەخات بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە سلێمانی بەهۆی کەمیی ئامێر و کارمەندەوە پەکیکەوتووە و شۆفێران ناتوانن بە ئاسانی مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە. وەزارەتی ناوخۆ لە دابینکردنی کۆمپیوتەردا جیاکاریی کردووە و سەرەڕای لەکارکەوتنی ئامێرەکان، ئامێری نوێی بۆ ئەم پارێزگایە دابین نەکردووە. ئەم پشتگوێخستنە وایکردووە وەرگرتنی کۆدی ئەلیکترۆنی بۆ شۆفێرانی سلێمانی ببێتە کارێکی ئەستەم و لۆدێکی زۆر لەسەر سیستمەکە دروست ببێت.
بەدواداچوونەکانی کەناڵ8 دەریدەخەن کە وەزارەتی ناوخۆ کێشەی بەشی مۆڵەتی لە هەولێر و دهۆک بە تەواوی چارەسەر کردووە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، کارمەندی نوێ بە گرێبەست بۆ هاتوچۆی هەولێر دامەزرێنراوە و باڵەخانەی تایبەتیشیان بۆ دروستکراوە تاوەکو قەرەباڵغی لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەم ببێتەوە. ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە داواکارییە هاوشێوەکانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ دابینکردنی کارمەند و ئامێری نوێ لە لایەن وەزارەتەوە پشتگوێ خراون.
وەزارەتی ناوخۆ: فەرمان بۆ پلە بەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو
وەزارەتی ناوخۆ لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل خۆش بوو
وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارەکانی ڕێگری و لابردنی زێدەڕۆیی بۆ توندترین ئاست بەرز دەکاتەوە
