وەزارەتى پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز دابەش دەکرێت

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە
ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە

پووختەی هەواڵەکە:

  • هاوکاری دارایی هاوپەیمانان خراپە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
  • وەزارەتی پێشمەرگە:سبەی دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەمموزى 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژى دووشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.



ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە


وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتیى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە و ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئابی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.

چۆنێتی دابەشکردنی هاوکارییەکە

  • پرۆسەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بەشێوەی دیجیتاڵی بەڕێوە دەچێت.
  • زیاتر لە 97%ـی ئەفسەر و پێشمەرگەکان لەڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" و بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ATM پارەکە وەردەگرن.
  • ئەو پێشمەرگانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە، لەڕێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکەیان پێدەگات.



پڕۆسەی دابەشکردنی ئەم هاوکارییە داراییە بەشێوەی دیجیتاڵی بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 97%ـی ئەفسەر و پێشمەرگەکان لەڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" و بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ATM پارەکە وەردەگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، ئەو پێشمەرگانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە، لەڕێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکەیان پێدەگات.

هاوپەیمانان لە سەردەمی شەری داعشەوە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکەن



هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەردەمی شەڕی داعشەوە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکەن، هەرچەندە ئەم هاوکارییە بەردەوامە، بەڵام بڕەکەی مانگانە کەمدەکات؛ لەکاتێکدا لە سەرەتادا بڕی هاوکارییەکە 20 ملیۆن دۆلار بوو، لە ئێستادا بۆ 11 ملیۆن دۆلار کەمکراوەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی پێشمەرگە: ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی مانگی 6ـی هاوپەیمانان دەکرێت

نزار ئامێدی: پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و هاوشێوەی سوپای عێراقە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هاوپەیمانان سیستمی پاتریۆت لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەگوازنەوە

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا