پووختەی هەواڵەکە:
ڤیدیۆیەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە شەوی ڕابردوو گوندی گردەڕەشە بووەتە مەیدانی تەقەکردن و گەنجانی عەشیرەتی هەرکی بە چەکی جۆراوجۆرەوە ڕێگایان گرتووە. ئەم ئاڵۆزییە نوێیە دوای ئەوە دێت خورشید هەرکی لە زیندانەوە پەیامی بۆ گەنجانی عەشیرەتەکەی ناردووە کە دادگا بەنیازە سزای قورسیان بەسەردا بسەپێنێت. ئێستا هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و ئامادەکاری بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک دەکەن.
حکومەت هێزێکی زۆری زێرەڤانی و ئاسایشی بە چەکی جۆراوجۆر ڕەوانەی گوندی گردەڕەشە کردووە و چەندین بازگەی لەسەر ڕێگاکان داناوە. پۆلیسی هەولێر تۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی زێرەڤانی و هاونیشتمانییەکی لە ڕووداوەکانی تەمموزی 2025 ئاڕاستەی خورشید هەرکی و براکەی کردووە، کە سزاکەی بەپێی یاسا دەگاتە لەسێدارەدان. وەزارەتی ناوخۆ داوای گفتوگۆی لەگەڵ کەسایەتییەکانی عەشیرەتەکە کردووە، بەڵام جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئەو تۆمەتە قورسانەی ئاڕاستەیان کراوە جێبەجێ بکرێن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
خورشید هەرکی؛ 7 تۆمەتی قورس ئاڕاستەی کراون و مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە
لە 'هەوڵی تیرۆر'ەوە بۆ 'زیندان'؛ خورشید هەرکی پێشتر لە کەناڵ8وە چ پەیامێکی ئاراستەی پارتی کردبوو؟
