
زانیاریی گەیشتووەتە کەناڵ8 کە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و بۆ یەکلاکردنەوەی چەند دۆسیەیەکی هەستیاری یاسایی و ئەمنی لە تارانە. ئەم سەردانە یەک ڕۆژییە ئامانجی پتەوکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان بەغداد و تارانە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو. ئێستا هەردوولا کار بۆ کاراکردنی ئەو ڕێککەوتننامە یاساییانە دەکەن کە پێشتر لە نێوانیاندا واژۆ کراون بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
دواتر فایەق زێدان لەگەڵ موحسن ڕەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە. لەم دیدارەدا ئاسۆی پەیوەندییەکان و چۆنییەتی کاراکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان باسکران، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەو جۆرەی ئاسایشی ناوچەکە بپارێزێت. سەردانەکە لەسەر بانگێشتی فەرمیی لایەنی ئێرانی بووە و شاندەکە پێکهاتوون لە سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیارانی دادوەری و سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتیی عێراق.
فایەق زێدان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران
قالیباف و فایەق زێدان پەرەپێدانی هاوکارییە دادوەرییەکانیان تاوتوێ کرد