
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات ئەوانەى فۆڕمى داخوازییان بۆ حەج پڕکردووەتەوە جارێکى دیکە پشکنین بکەن بۆ فۆڕمەکانیان چونکە 1600 فۆڕم بەهەڵە پڕکراوەتەوە لە ڕێگەى کورتە نامەوە خاوەنەکانیان ئاگادارکراوەتەوە بەڵام هەڵەى فۆڕمەکان ڕاستنەکراوەتەوە.
لە ڕاگەیێنراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات کە لەرێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژمارکەیان له كورد پاس KRDPass سەیری فۆرمەكانیان بكەنەوه تاوەكوو بزانن ئایا نامه یان بۆ نێردراوە یاخود نا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر كەسێك كە نامەی بۆ نێردرابێت و هەڵە لە فۆڕمەکەى هەبێت ئەگەر هەڵەکان ڕاست نەکاتەوە، ئەوا ناوەكەی ناچێته تیروپشكەوه بۆیه گرنگه ئەو كەسانەی فۆرمیان پێشکەشكردووه و نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ چووە ،پێداچوونه به ناوەكانیان بكەن له ڕێگەی ئۆنلاینەوه تاوەكوو دڵنیابنەوه لەوەی فۆرمەكانیان كەم و كوڕی هەیه یاخود نا.
ڕۆژى 21ى ئەم مانگە کەناڵ8 بڵاویکردەوە، ئەوانەى پشکنین بۆ فۆڕمەکانیان دەکرێت و هیچ هەڵەیەکیان نییە بە کورتە نامە ئاگاداردەکرێنەوە کە فۆڕمەکانیان ئامادەیە بۆ تیروپشک بەڵام ئەوانەى هەڵەى تێدابێت پێویستە هەڵەکان ڕاست بکەنەوە.
ئەمساڵ زیاتر لە 120هەزار کەس فۆڕمیان بۆ بەجێهێنانى پرۆسەى حەج پڕکردووەتەوە و بڕیارە لە سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک بۆ ڕاگەیاندنى ناوى حاجییان بۆ هەردوو وەرزى حەجى 2027 و 2028 ئەنجام بدرێت.
حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان: سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک بۆ ناوى حاجییان دەکرێت
حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە
حەج و عومرە: ناوی جێگرەوەکانی 2026 وەک دەرچووی حەجی 2027 ئەژمار دەکرێن