عەلى زەیدى و جۆشوا هاریس کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران و جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد کۆبوونەوە.
- پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگەکانى پتەوکردنى هەماهەنگی و هاوکارییەکانى نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
- زەیدى هیواى سەرکەوتنى بۆ هاریس خواست لە ئەرکى داهاتوویدا.
جۆشوا هاریس بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى وەک کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، سەردانى عەلى زەیدى کرد، لە دیدارێکدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى ئەمریکا و عێراق، ڕێگاکانى پتەوکردنى هەماهەنگى و هاوکاریى هاوبەش لە سەرجەم بوارەکان و فراوانکردنى هاوبەشى بەرهەمدار بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندییەکانى هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
ستایشى هاریس و بۆچوونى لەسەر عێراقى داهاتوو
- سەرۆکوەزیران پێزانینى خۆى بۆ هەوڵەکانى جۆشوا هاریس لە ماوەى ئەرکەکەیدا لە عێراق دەربڕى و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى داهاتوویدا بۆ خواست.
- جۆشوا هاریس سوپاسى سەرۆکوەزیران و هەوڵەکانى حکومەتى عێراقى کرد، بۆ پەرەپێدانى هەماهەنگى ئابووریی هاوبەش و پشتیوانیی بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
- پەرۆشى وڵاتەکەشى دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامیدان بە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق لە پێناو پتەوکردنى بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات.
ئەوە لە کاتێکدایە، جۆشوا هاریس لە 2ـی ئەیلولى ساڵى 2025، بە فەرمى ئەرکى کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکاى لە بەغداد وەرگرت، بڕیارە ستیڤن ڤاگن لە شوێنى هاریس دەستبەکاربێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
جۆشوا هاریس و قاسم عەبوودی پرسى کۆکردنەوەى چەکیان تاوتوێکرد
فوئاد حسێن و جۆشوا هاریس کۆبوونەوە
مالیکی و هاریس: پابەندبوون بە ڕێککەوتنامەى ستراتیجى عێراق و ئەمریکا گرنگە
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا