
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەردەوامە لە دیدارەکانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى بەغداد و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پرسى کۆکردنەوەى چەکى لە دەستی دەوڵەت تاوتوێکرد.
قاسم عەبوودی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و جۆشوا هاریس، کاربەڕێگەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پتەوکردنی هەماهەنگی دووقۆڵیان لەنێوان ئەمریکا و عێراق بەتایبەتی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی تاوتوێ کردووە.
حکومەتی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەشداریی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و کۆکردنەوەی چەک لە دەسەتی دەوڵەت.
عەلی زەیدی هەوڵدەدات بۆ بونیادنانی دامەزراوەیی نیشتمانی کە خاوەن بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت.
ئەمریکا پاڵپشتی حکومەتی عێراق و پلانەکانی پتەوکردنی سەروەری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگریی لە ئاستی عێراق و ناوچەکە دەکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا عەبوودی بۆ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکای دووپاتکردووەتەوە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی پەیوەست بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەشداریی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و کۆکردنەوەی چەک لە دەسەتی دەوڵەت.
عەبوودی ڕاشیگەیاندووە، عەلی زەیدی هەوڵدەدات بۆ بونیادنانی دامەزراوەیی نیشتمانی کە خاوەن بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت، بۆ بەشداربوون لە پڕۆسەی گەشەسەندن و بونیادنانی ئابووریی بەهێز کە توانای بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی هەبێت کە حکومەت هەیەتی.
لەبەرامبەردا جۆشوا هاریس کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پاڵپشتی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراق و پلانەکانی پتەوکردنی سەروەری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگریی لە ئاستی عێراق و ناوچەکە، دەربڕیوە.
ئەم دیدارە هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەى هەڵمەتى کۆکردنەوەى چەک و دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دێت لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، کە دواهەمینیان لە 23ـی ئابی 2026 لەگەڵ عەممار حەکیم و خالید شوانی، وەزیری داد بوو، پێشتریش لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کۆببووەوە.
ئەعرەجی: 30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانانە نەک کۆکردنەوەی چەک
کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
مازن غەریب: عەلی زەیدی پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت جێبەجێ دەکات
