مازن غەریب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، پێداگری لەسەر سنووردارکردنی چەک کردووەتەوە. زەیدی ڕایگەیاندووە، دەبێت هەموو جۆرە چەکێک لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت و بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیاسایەکی نوێ ئامادە دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند ڕۆژی 30ـی مانگی 9ـی 2026، کۆتا وادەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق. سەبارەت بە چەکدانانی هێزە میلیشیاکانیش، حکوومەت هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چەک دەدات لەژێر سەروەری دەوڵەتدا، بەڵام هەندێک لە گرووپەکان بەرەنگاری دەبنەوە بزوتنەوەی نووجەبا هەتاوەکو ئێستا دژی بڕیاری چەکدانانی هێزەکەیانە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشکرای کردووە کە سەرۆکوەزیران ڕژدە لەسەر کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکداری. لیژنەی ئاسایش و بەرگری کار لەسەر داڕشتنی پڕۆژەیاساکە دەکات بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە کۆنتڕۆڵی تەواوی دۆخی ئەمنی و دارایی وڵات بکات.
https://channel8.com/kurdish/news/213589
