سێیەمین خولی پێشبڕکێی هۆنراوەی منداڵانی کورد لە کرماشان بەڕێوەچوو
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- سێیەمین خولی پێشبڕکێی هۆنراوەی منداڵانی کورد لە کرماشان بەڕێوەچوو.
- لە پێشبڕکێکە 51 منداڵ لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدار بوون.
- بەڕێوەبەری پێشبڕکێکە: ئامانجمان زیندووکردنەوەی وشە و ئەدەبیاتی زمانی کوردییە.
- دادوەر لە پێشبڕکێکە: ئاستی بەشداربووان زۆر بەرزبوو و هەڵسەنگاندنەکان قورس بوون.
نزیکەی 51 منداڵ و مێردمنداڵی بەهرەمەندی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشدارییان لە خولێکى پێشبڕکێى هۆنراوەى منداڵانى کورد کرد و بەشداربووان بۆ پیشاندانی بەهرە و تواناکانیان لە خوێندنەوەی هۆنراوەی کوردیدا.
بۆچوونى ڕێکخەرانى پێشبڕکێکە
- ئامانج؛ تەنیا دابەشکردنی خەڵات نییە، بەڵکو خەمى بە زیندوو هێشتنەوەی وشە و ئەدەبیات و وێژەی زمانی کوردییە.
- پێشبڕکێکە بە هاوبەشیی گرووپی ئەدەبیاتی منداڵانی کرماشان، کانوونی پەروەردەی فکریی منداڵان، گەنجانی پارێزگای کرماشان و دامەزراوەی کولتووری و هونەری دادگر بەڕێوەچوو.
- بەشداربووان لە پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان، سنە و ئیلام و لۆڕستانەوە هاتبوون.
- دادوەرانی پێشبڕکێکە نایشارنەوە بەهۆی ئەزموونی دوو خولی پێشوویان دیاریکردنی باشترینەکان لە خولی سێیەمی قورستربوو.
دوو خولی پێشووی پێشبڕکێکە هەر لە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچووەو لەخولی یەکەم 42 منداڵ و هەرچی خولی دووەمیشە 64 منداڵ بەشداریان کردبوو.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
شامی کرماشانی... شاعیرە گەورەکەی کرماشان
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای کرماشانی کرد
لە شاری جوانڕۆ لە ڕێگەی کەمپینەوە هاوکاری خوێندکارانی کەمدەرامەت دەکرێت
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا