عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق دەکات

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتى دەرەوەى عێراق: ئەم ڕێککەوتنە هۆکارى سەقامگیرى و سەروەرى سووریایە
  • پێشوازیکردن لە ئەنجامە ئەرێنیانەکانی گفتوگۆکانی سەرکردایەتی هەسەدە و حکومەتی سووریا.
  • هەنگاوی تێکەڵابوونی هەسەدە و هەنگاوەکانی دیکە هەوڵن بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی سووریا.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، پێشوازیی لە ڕێککەوتنى نێوان هەسەدە و سوپاى سووریا دەکات بۆ تێکەڵاوبوونى هێزەکانى هەسەدە لەناو هێزەکانى سووریا.


ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

  • ئەم هەنگاوە و هەنگاوەکانى دیکە لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى سەقامگیرى و سەروەرى سووریا دراون.
  • عێراق لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى یەکگرتوویی سووریا و سەقامگیرى لەو وڵاتە دەدرێت.


وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیینراوێکدا ڕایگەیاند، حکومەتى عێراق پێشوازیی لە و ئەنجامە ئەرێنیانە دەکات کە لە گفتوگۆکانى سەرکردایەتى هەسەدە و حکومەتى سووریا بەدەستهاتووە بۆ یەکخستنى هێزە چەکدارەکان.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق دەڵێت، ئەم هەنگاوە و هەنگاوەکانى دیکە لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى سەقامگیرى و سەروەرى سووریا دراون و لە بەشداریی بەرفراوانى سوورییەکان لە بەڕێوەبردنى وڵات خۆى دەبێنێتەوە.

وەزارەتى دەرەوە جەختدەکاتەوە، عێراق لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى یەکگرتوویی سووریا و سەقامگیرى لەو وڵاتە دەدرێت.

یەکگرتنەوەی هەسەدە و وەزارەتی بەرگری سووریا



هەفتەى ڕابردوو یەکگرتنى تەواوەتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات هەسەدە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە ڕاگەیێنراو بە مەرسومێکى کۆمارى مەزڵوم عەبدى فەرماندەى پێشووى هەسەدە کرا بە ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند

مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دیاریکرا

وەزارەتى پەروەردەى سووریا چەند بڕیارێکى لە بارەى خوێندن بە زمانى کوردى دەرکرد

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا